جەبار ئیبراهیمی و هێمن ئیبراهیمی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٢٦ی فێبرییەی ٢٠٢٥) جەبار ئیبراهیمی لە ماڵەکەی خۆی لە کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هاوکاتیش ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان گرتووە بەسەر مۆبایلەکانی خۆی و هاوسەرەکەیدا.
هاوکات هێمن ئیبراهیمی، خوشکەزای جەبار ئیراهیمی، هەر لەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
پێشتریش دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی محەممەدمیرزا ڕەحمانی و مووسا تابیعی هەر لەم ڕۆژەدا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.