دوای تێپەڕینی حەفتەیەک لە دەستبەسەرکردنی ئیدریس محەممەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٢٢ی فێبرییەی ٢٠٢٥) دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش بووە. هاوکات ئەگەرچی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەدواداچوونی زۆریان کردووە، بەڵام دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەک بە بنەماڵەکەی بدەن.