ئومێد ئیبراهیمی، یاسر شەریفیان و ڕەشید فەقێزاده، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٤ (٧ی مەیی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە لە شاری شنۆ و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون.
تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.