عەزیز عەبدوڵڵازادە و ئومێد عەبدوڵڵازادە، دوو برای کوردی خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٤ (١٥ی مەیی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری عەزیز عەبدوڵڵازادە لە شاری بۆکان و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.
هاوکات ئومێد عەبدوڵڵازادەی برایشی دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.