دەستبەسەرکردنی مامۆستا بەرزان مەلێکی دوای بانگهێشتکران لە لایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدانەوە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/05/26/p43163
مامۆستا بەرزان مەلێکی، بەرنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی جامیعی «شێخەین»ی سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کراوە. هاوکات بانگهێشتنامەیەکیشی بۆ نێردرابوو و داوای لێ کرابوو سەردانی دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان بکات.
مامۆستا بەرزان مەلێکی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٥) دوای ئەوەی سەردانی دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدانی کردووە دەستبەسەر کراوە و بە بڕیاری بارمتەی یەک میلیارد تمەنییەوە گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم شارە.
پێشتر و لە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا (٢٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان دوای داخستنی جادەی سنە بۆ دێولان، مامۆستا بەرزان مەلێکی و ژمارەیەک فەقێی مزگەوتی جامیعی «شێخەین»ی سنە کە بەرەو زاهیدان دەچوون، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کرد و ڕێگەیان نەدا درێژە بە سەفەرەکەیان بۆ زاهیدان بدەن.
بابەتی پەیوەندیدار
-
مامۆستا لوقمان ئەمینی بە بارمتە ئازاد کرا
-
دەستبەسەرکردنی مامۆستا ئایەت غوڵامی لە کرماشان / سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر مامۆستا سابیر خودامورادیدا
-
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ
-
نادیاربوونی چارەنووسی شەهاب دارابی دوای دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاباد
-
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
-
دەستبەسەرکردنی فواد مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات