دوو منداڵی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی هەوراز زەمانی و بێهرووز ڕەشیدی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە شاری سنە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئەم دوو منداڵە کوردە لە شاری کامێران و هەردووکیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون.
دەوترێت ئەم دوو منداڵە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراون.
تا ئێستا لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.