زیلان کەمانگەر، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لە لایەن هێزەکانی وەزاەرتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی زیلان کەمانگەر لە شاری کامێران و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.
هاوکاتیش ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان گرتووە بەسەر مۆبایلەکانی ئەندامانی بنەماڵەکەیدا. دەوترێت زیلان کەمانگەر دواتر گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە شاری سنەدا.
زیلان کەمانگەر کچی زیندانیی سیاسیی پێشوو حسەین کەمانگەرە کە لە ڕێبەندانی ١٤٠٠دا (فێبرییەی ٢٠٢٢) دوای سێ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.