کەیوان سەیدئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «بەیرەم»ی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی سێشەممە ٦ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کەیوان سەیدئەحمەدی لە گوندی «بەیرەم»ی مەهاباد و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی و هەوڵدانیان بۆ وەرگرتنی زانیارییەک لەسەر چارەنووس و دۆخی ئێستای کوڕەکەیان، بەڵام دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان پێ بدەن.