شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی سیروان شاولە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە مەهاباد
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/10/29/p45236
لە نوێترین شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا کە چەند ڕۆژێکە دەستی پێ کردووە، سیروان شاولە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لە ماڵەکەی خۆم لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە شاری مەهاباد و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.
دەستبەسەرکردنی سیروان شاولە لە کاتێکدایە کە جەلال سەدەفیی هاوسەریشی ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و لە ئێستەدا بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتی و لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو لە زیندانی مەهاباددایە.
سیروان شاولە پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا (٤ی فێبرییەی ٢٠٢٥) لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بانگهێشت کرابوو و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خرابووە بەر لێپرسینەوە و هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی لێ کرابوو.
بە گوێرەی ئامارە تۆمارکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستە لانیکەم ٧ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان و کامێران لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێن یان شوێنگەلێکی نادیار.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە مەهاباد هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
بەردەوامیی دەستبەسەربوونی جەلال سەدەفی و بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە سیروان شاولەی هاوسەری
-
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیی کورد شوانە عەلیزادە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە مەهاباد
-
دەستبەسەرکردنی کەیوان سەیدئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد
-
سیروان شاولە بە بارمتە ئازاد کرا
-
جەلال سەدەفی دوای ساڵێک دەستبەسەربوون ئازاد کرا
-
درێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی خزر ڕەسوول مروەت، چالاکی مەدەنیی کورد