عەزیزە مورادیان، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «تەنگیسەر»ی سنە و دانیشتووی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١ی دیسامبەری ٢٠٢٥) لە شوێنی کارەکەیدا لە شاری مەریوان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە.
عەزیزە مورادیانلە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە و هەروەها وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراوە.