موستەفا میسری و حامید نەباتی، هاووڵاتیانی خەڵکی سەقز، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٩ی دیسامبەری ٢٠٢٥) موستەفا میسری، چالاکوانی کۆمەڵایەتی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی سەقز، هەروەها حامید نەباتی، کاسبکاری خەڵکی ئەم شارە، لە شوێنی کارەکانی خۆیاندا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، هەردووکیان لە کاتی دەستبەسەرکردنەوە تا ئێستە لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون.