لە دەسپێکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانەوە لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و دوای ١٠ ڕۆژ هێشتا هەر درێژەی هەیە، کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو هەموو جارەکانی ڕابردوو دەستی داوەتە سەرکوتکردنی توندوتیژ و و دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران، بە شێوەیەک کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی دەستبەسەرکراوان بەردەست نەکەوتووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرت و زانیارییەکان، لانیکەم ٢٩ هاووڵاتیی ناڕازی و خۆپیشاندەر لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران بە دەسڕێژی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی حکومەت کوژراون. لەم ژمارەیە، لانیکەم ۱۱ کەس خەڵکی شارەکانی مەڵکشایی، کرماشان، هەرسین، کووهدەشت و نوورئابادی دولفان لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و لوڕستان بوون. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندانەکانی ئەم شارانە و ناوچەکانی تری ئێراندا بە چەکی شەڕ و ساچمەزەن و هەروەها بە باتوون (باتووم) بریندار بوون.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستە توانیویەتی ناسنامە و زانیاریی لانیکەم ٢٠٠ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، لوڕستان، کوردستان، تاران و خوراسانی باکوور تۆمار بکات. بەڵام مەزەندەکان وا نیشان دەدەن ژمارەی ڕاستەقینەی دەستبەسەرکراون زۆر زیاتر لەوەیە. بە هۆی دۆخی تایبەتی ئەمنی و گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ سەر بنەماڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زانیاری و هەواڵەکان، نەمانتوانیوە ناونیشان و زانیاریی تەواوی سەرجەم دەستبەسەرکراون بەدەست بهێنین.

ژمارەیەکی بەرچاو لە دەستبەسەرکراوان منداڵان و مێرمنداڵانی خوار ١٨ ساڵن. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستە تەنها توانیویەتی ناو و زانیاریی ٢٠ منداڵ و مێرمنداڵی دەستبەسەرکراو لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و کوردستاندا تۆمار بکات. هاوکات شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاندووە کە هەرتەنها لە خۆپیشاندانەکانی شاری هەرسینی کرماشاندا لانیکەم ١٠٠ منداڵی قوتابی دەستبەسەر کراون.

هەروەها لانیکەم دوو هاووڵاتی، لەوانە منداڵێک، کە لە خۆپیشاندانەکانی کرماشاندا دەستبەسەر و دواتر ئازاد کرابوون، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانیان ڕاگەیاندووە کە لە کاتی دەستبەسەربووندا لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتەوە ڕووبەڕووی هەراسانکردن و ئازاری سێکسی بوونەتەوە.

هاوکات هێزەکانی سوپای پاسداران، پۆلیسی ئەمنییەت و وەزارەتی ئیتلاعات لە شارەکانی کووهدەشت، نوورئاباد، هەرسین، دەڕەشار، کرماشان، ئاودانان، ئیلام و سەراوڵە سەدان هاوڵاتییان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. بنەماڵەی هەندێ لەم هاووڵاتیانە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاندووە کە هەموویان بەبێ مۆڵەتی یاسایی و بە شێوەیەکی توندوتیژ دەستبەسەر کراون و بنەماڵەکان هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووس و بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی منداڵەکانیان بەردەست نەکەوتووە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان هەروەها زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لانیکەم ٦٠ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی شارە جیاوازەکانی پارێزگای ئیلام ڕەوانەی دەستبەسەرگەی کاتیی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراون. ئەم هاووڵاتیانە لە حەوشەی دەستبەسەرگەکەدا لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتەوە ئەشکەنجە دراون و تا ئێستا لە مافی پێوەندیکردن بە بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێیشەوە پێی ڕاگەیاندین کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی بەشی پاراستن و پشکنینی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە سەردانی بەندی زیندانیانی سیاسییان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی دۆخی تایبەتی ئێرانەوە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی بە بەندکراوانی سیاسی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگیراوە.

لە درێژەدا دوایین پێرستی دەستبەسەرکراون بڵاو دەکەینەوە، ئەم پێرستە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە.

ژمارەناوخەڵکیبەرواری دەستبەسەرکردنشوێنی دەستبەسەرکردنڕوونکردنەوە
1عەلیمحەممەد حەیاتیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
2عەلیڕەزا ڕەحمانیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
3ئەکبەر دەروێشیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
4عیرفان فەرەهمەنددێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
5عارف دەروێشیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
6محەممەد هەواسیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
7عەلیڕەزا ساڵحیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
8ئەمیرڕەزا ڕەحمانیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
9سێپێهر ساڵحیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
10فەرزاد شوکریدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
11ئەبولفەزل شادفەردێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
12میلاد کیادیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
13سەجاد ئازاددێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
14عەبدوڵڵا ئازاددێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
15ئێحسان مەلەکیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
16ئەمیر ڕەووفیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
17شایان موئمینیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
18ئومێد مەلەک‌محەممەدیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
19یەزدان بەختیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
20شەریف ئازاددێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
21ئەمیرحسەین عەلیزادەدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
22فەردین ئاقاییدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
23ئەبولفەزل جامخانهدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
24موعین مەلەکیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١١ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
25ئومێد عەینیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١١ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
26ئێحسان حەیاتیکرماشان، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
27کووروش نووریدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١١ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانمنداڵی ١٥ ساڵان، چارەنووسی نادیارە
28عەلیڕەزا موئمینیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١١ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
29محەممەد حەسەنوەنددەڕەشار، پارێزگای ئیلام١١ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
30بیژەن کەریمیاندەڕەشار، پارێزگای ئیلام١١ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
31ئەبولفەزل زارعیئاودانان، پارێزگای ئیلام١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ئاودانانمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
32فەردین حاتەمیئاودانان، پارێزگای ئیلام١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ئاودانانمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
33ڕەزا خەسرەویئاودانان، پارێزگای ئیلام١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ئاودانانمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
34محەممەدجەواد زارعیئاودانان، پارێزگای ئیلام١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ئاودانانمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
35ئیمان عەلیمورادیئاودانان، پارێزگای ئیلام١١ی بەفرانباری ١٤٠٤تارانچارەنووسی نادیارە
36میلاد شیرازیکرماشان، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
37یوونس جەمشیدیکرماشان، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
38نەوید ڕوستەمیکرماشان، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
39ڕەحمان ئازەرەنگهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
40سەجاد کاکاییهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
41شاپوور ڕەشیدیهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
42مەهدی بالیهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
43محەممەدمەهدی کەرەمیهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
44محەممەد سادقیهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
45ئەمیر هاشمیهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
46مەهدی کاکاوەندهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
47مەهدی بوداقیهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
48عەڵیڕەزا فەتحیهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
49ڕەحیم محەممەدوەلیهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
50محەممەد سەیفیهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
51پەیمان ڕەحیمیهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
52سەجاد بەهرامیهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
53محەممەدڕەزا دەوڵەتیاریهەرسین، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
54فەردین ئەحمەدیشاباد، پارێزگای کرماشان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤شابادچارەنووسی نادیارە
55باباکەرەم ڕەزایینوورئاباد، پارێزگای لوڕستان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤نوورئابادچارەنووسی نادیارە
56حەمید محەممەدینوورئاباد، پارێزگای لوڕستان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤نوورئابادچارەنووسی نادیارە
57ئەمیرڕەزا مورادینوورئاباد، پارێزگای لوڕستان١١ی بەفرانباری ١٤٠٤نوورئابادچارەنووسی نادیارە
58ئەمیرموراد حاسڵیبەدرە، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤بەدرەچارەنووسی نادیارە
59ئیلیا قاسمیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
60عەلی سەجادیانئیلام، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
61میلاد کەرەمیئیلام، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
62ڕەزا سەیفیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
63ئەرشیا جەوشەندێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
64ئومێد بەیرانوەنددێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
65شایان ئەسڵ مەرزدەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
66ئەبولفەزل قاسمیدەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
67ستار زەیدیدەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
68ڕەزا حەیدەریدەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
69سامان غوڵامیدەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
70ئەمین شوکریپووردەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
71پەیمان حەسەنوەنددەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
72شەهرووز شوکریپووردەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
73ئیسماعیل زوهرابیدەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
74ئومێد ناسریئاودانان، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ئاودانانچارەنووسی نادیارە
75مەهسا زارعیکرماشان، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچالاکوانی مەدەنی، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندا مانی لە خواردن گرتووە
76مەسعوود ئاقاییسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤سەرپێڵی زەهاوچارەنووسی نادیارە
77عەسکەر نەجەفیسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤سەرپێڵی زەهاوچارەنووسی نادیارە
78مەهدی کەریمیسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤سەرپێڵی زەهاوچارەنووسی نادیارە
79جەبار جەمشیدیسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤سەرپێڵی زەهاوچارەنووسی نادیارە
80ئێسفەندیار سرووریسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤سەرپێڵی زەهاوچارەنووسی نادیارە
81قائیم بەدریسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤سەرپێڵی زەهاوچارەنووسی نادیارە
82ئەحەد مورادیسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤سەرپێڵی زەهاوچارەنووسی نادیارە
83نوورەدین مووسازادههەرسین، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
84زاهید ئەفشاریهەرسین، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
85یووسف کاکاوەندهەرسین، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
86یووسف سەفەریهەرسین، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
87عەلی چراغیهەرسین، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
88میلاد عەلیبەیگیهەرسین، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤هەرسینچارەنووسی نادیارە
89مەسعوود بێنیازشاباد، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤شابادچارەنووسی نادیارە
90عیسا شەکووریئەسفەراین، پارێزگای خوراسانی باکوور١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ئەسفەراینچارەنووسی نادیارە
91ئارین حەیدەریئەسفەراین، پارێزگای خوراسانی باکوور١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ئەسفەراینچارەنووسی نادیارە
92عەلی قەویدڵئەسفەراین، پارێزگای خوراسانی باکوور١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ئەسفەراینچارەنووسی نادیارە
93پەیمان میرزاییئەسفەراین، پارێزگای خوراسانی باکوور١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ئەسفەراینچارەنووسی نادیارە
94عەباس بیدیئەسفەراین، پارێزگای خوراسانی باکوور١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ئەسفەراینچارەنووسی نادیارە
95ڕەحیم سادقیسەراوڵە، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤سەرپێڵی زەهاوچارەنووسی نادیارە
96موحسین حەیدەربەیگیبەدرە، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤بەدرەچارەنووسی نادیارە
97موراد حاسڵیبەدرە، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤بەدرەچارەنووسی نادیارە
98فەرهاد محەممەدڕەشیدبەدرە، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤بەدرەچارەنووسی نادیارە
99ئەمین نوورمەنشبەدرە، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤بەدرەچارەنووسی نادیارە
100ئەحمەد حەقنەزەریسەراوڵە، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤سەراوڵەچارەنووسی نادیارە
101ڕەزا باقرینژادسەراوڵە، پارێزگای ئیلام١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤سەراوڵەچارەنووسی نادیارە
102زەبیح عەبدیکرماشان، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
103ئەمیرحسەین سەیدیی بووژانیکرماشان، پارێزگای کرماشان١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
104جەواد مەلەکسەراوڵە، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤سەراوڵەچارەنووسی نادیارە
105مەیس نووریئیلام، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامدوای برینداربوون لە نەخۆشخانە ڕفێنراوە
106محەممەدتاها زەینیوەنددەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
107موعین فازڵیبەدرە، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤بەدرەچارەنووسی نادیارە
108ڕەزا عەبدەشاهیبەدرە، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤بەدرەچارەنووسی نادیارە
109ئاریا کەریمیبەدرە، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤بەدرەچارەنووسی نادیارە
110فائیزه ڕەشیدیبەدرە، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤بەدرەدوای برینداربوون لە نەخۆشخانە ڕفێنراوە
111سەجاد خورشیدیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
112ئەبولفەزل ساکیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
113سەلمان مەردانیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
114ئەمیر عیسازادهدەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
115محەممەدبەشیر هاشمیاندەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
116بێهزاد عەباسیشەباب، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤شەبابچارەنووسی نادیارە
117هیوا عەباسیشەباب، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤شەبابچارەنووسی نادیارە
118سەلال سادقیشەباب، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤شەبابچارەنووسی نادیارە
119ئیرەج ڕوستەمی‌مێهرشەباب، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤شەبابچارەنووسی نادیارە
120مەهدی هاشمیاندەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
121ئەحمەد حەسەنوەنددەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
122پوویا نادریئاودانان، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ئاودانانچارەنووسی نادیارە
123مەیسەم بێهزادیکرماشان، پارێزگای کرماشان١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
124سەعید دەروێشیکرماشان، پارێزگای کرماشان١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
125محەممەد زیادیکرماشان، پارێزگای کرماشان١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
126یووسف ساڵخوردهگیەڵان، پارێزگای کرماشان١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤گیەڵانچارەنووسی نادیارە
127حەمید کەریمیکرماشان، پارێزگای کرماشان١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
128مەهدی کەریمیکرماشان، پارێزگای کرماشان١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
129موستەفا فەرەجیمەڵکشایی، پارێزگای ئیلام١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤مەڵکشاییچارەنووسی نادیارە
130مەهدی شێخیئاودانان، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئاودانانچارەنووسی نادیارە
131عەبدوڵڵا ئەحمەدیئاودانان، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئاودانانچارەنووسی نادیارە
132شاهین قەسربەیگیسەراوڵە، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سەراوڵەچارەنووسی نادیارە
133خالید سەیفپەناهیسنە، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سنەچالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە
134کەیوان زەندکەریمیسنە، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سنەچالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە
135بەیان فەرەجوڵڵاهیسنە، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سنەچالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە
136قانیع خاتریسنە، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سنەچالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە
137ئارمان سەلیمیسنە، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سنەچالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە
138وریا موئەیدسنە، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سنەچالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە
139خەبات ئەسەدیسنە، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سنەچالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە
140شاهۆ محەممەدیسنە، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سنەچالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە
141جەمال خوداڕەحمیسنە، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سنەچالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە
142دلێر ئەسکندەریسنە، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سنەچالاکوانی مەدەنی، چارەنووسی نادیارە
143دڵارام کازمیگیەڵان، پارێزگای کرماشان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤گیەڵانچارەنووسی نادیارە
144ڕەزا چەکاوئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
145میلاد شاپەسەندیئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
146مەهدی فەهیمیئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
147ئارمین کەریمیئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
148مەهدی کوهەنیئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلاممنداڵ، چارەنووسی نادیارە
149ئەمیرمحەممەد سوهرابیانئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
150موحەدەسە ڕەزازادهئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
151عەلی ساراییئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
152ئەمیر یووسفزادهئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
153محەممەدمەهدی ئایدیانئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
154عەلی‌ئەکبەر ئومێدیئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
155نەبی ئومێدیئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
156جەعفەر ڕەهبەریدەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
157نیما ناسریدەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
158حەسەن نوورەدینوەنددەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
159محەممەدئەمین بازگیردەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
160مەهدی قەسربەیگیمەڵکشایی، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤مەڵکشاییچارەنووسی نادیارە
161ئەمیرعەلی عەبدیانئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلاممنداڵ، چارەنووسی نادیارە
162سەدرا مەنسووریئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلاممنداڵ، چارەنووسی نادیارە
163فیرووز فەرەجیئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلاممنداڵ، چارەنووسی نادیارە
164ڕزگار ئەمانیکامێران، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤کامێرانمنداڵ، چارەنووسی نادیارە
165ئومێد ڕاوەندمەریوان، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤مەریوانچارەنووسی نادیارە
166عەلیڕەزا پاریابدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
167محەممەدئەمین مەحموودیانسەراوڵە، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سەراوڵەچارەنووسی نادیارە
168ئەحمەدڕەزا محەممەدیانکارزان، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤کارزانچارەنووسی نادیارە
169ئەمین یووسفیئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
170ڕەزا دووستینژادئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
171ئارتین سوهرابیئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلاممنداڵی ١٧ ساڵان، چارەنووسی نادیارە
172ئەمیر لوتفیئیلام، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئیلامچارەنووسی نادیارە
173سەدرا یووسفیدەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
174موبین ئەولاددەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
175ڕەزا پاڵەوانیدیواندەرە، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤دیواندەرەچارەنووسی نادیارە
176ڕامین ئێقباڵیسنە، پارێزگای کوردستان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سنەمنداڵی ١٧ ساڵان، چارەنووسی نادیارە
177ئەمیرحسەین عەباسیئاودانان، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ئاودانانچارەنووسی نادیارە
178میلاد مەردانیسەحنە، پارێزگای کرماشان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤سەحنەچارەنووسی نادیارە
179ئێحسان وێنهکرماشان، پارێزگای کرماشان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
180حەسەن ڕوستەمیکرماشان، پارێزگای کرماشان١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانچارەنووسی نادیارە
181موبین تاندمەڵکشایی، پارێزگای ئیلام١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤مەڵکشاییچارەنووسی نادیارە
182ئەیوب کەریمیمەڵکشایی، پارێزگای ئیلام١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤مەڵکشاییچارەنووسی نادیارە
183ئارمان دادفەربەدرە، پارێزگای ئیلام١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤بەدرەچارەنووسی نادیارە
184عەلی دارابیدەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
185نەوشاد عەرەبیسەراوڵە، پارێزگای ئیلام١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤سەراوڵەچارەنووسی نادیارە
186بیژەن مەقسووریدەڕەشار، پارێزگای ئیلام١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤دەڕەشارچارەنووسی نادیارە
187ڕوحوڵڵا کەرەمیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
188حسەین کاکیئاودانان، پارێزگای ئیلام١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ئاودانانچارەنووسی نادیارە
189مەهدی باقریسونقوڕ، پارێزگای کرماشان١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤سونقوڕچارەنووسی نادیارە
190کەیۆمەرس واعیزیسونقوڕ، پارێزگای کرماشان١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤سونقوڕمامۆستا و زیندانیی سیاسیی پێشوو، چارەنووسی نادیارە
191محەممەد بزوەنهمەڵکشایی، پارێزگای ئیلام١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤مەڵکشاییچارەنووسی نادیارە
192ناسر شێخیمەڵکشایی، پارێزگای ئیلام١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤مەڵکشاییچارەنووسی نادیارە
193فائیز شەمایلیسونقوڕ، پارێزگای کرماشان١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤سونقوڕچارەنووسی نادیارە
194محەممەد جەلیلیانکرماشان، پارێزگای کرماشان١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤کرماشانپەرستاری نەخۆشخانە، چارەنووسی نادیارە
195جەواد ئوستواریسونقوڕ، پارێزگای کرماشان١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤سونقوڕپاڵەوانی زۆران، چارەنووسی نادیارە
196میلاد سەیدمورادیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
197ویساق سەیدمورادیدێلوڕان، پارێزگای ئیلام١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤دێلوڕانچارەنووسی نادیارە
198عەلی حەمیدیکارزان، پارێزگای ئیلام١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤کارزانچارەنووسی نادیارە
199ئێحسان سەیفووریسونقوڕ، پارێزگای کرماشان١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤سونقوڕچارەنووسی نادیارە