ساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و زیندانیی سیاسیی پێشوو، لەگەڵ پەرەستوو چەمەنئارای خوشکیدا دەستبەسەر کران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/03/16/p47554
ساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و زیندانیی سیاسیی پێشوو، لەگەڵ پەرەستوو چەمەنئارای خوشکیدا کە فەرمانبەری زانکۆیە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (١٦ی مارسی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «هێزە ئەمنییەکان هەر لە پێشترەوە چەندین جار بە ساسانیان ڕاگەیاندبوو کە بۆی نییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاک بێت و هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لێ کردبوو، دواجار ئەمڕۆ لە شاری ئیلام هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پەرەستووی خوشک و بە شێوەیەکی توندوتیژ خۆی و خوشکەکەیان دەستبەسەر کردووە».
ساسان چەمەنئارا پێشتریش چەندین جار، بۆ وێنە لە کاتی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»دا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. دواتر لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیدا بە هۆی چالاکییە هونەری و سیاسییەکانیەوە سزای وەک بەندکران و بەندکرانی هەڵپەسێردراو، پێبژاردنی پارە و هەروەها قەدەغەکردنی چالاکی لە شوێنە گشتییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەسەردا سەپابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە ئیلام هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
ساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە ئیلام دەستبەسەر کرا
-
دەستبەسەرکردنی دوو برای کوردی خەڵکی ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئێسفەهان
-
ساسان چەمەنئارا و پەرەستوو چەمەنئارا بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کران
-
بەردەوامیی دەستبەسەربوونی دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئەسفەراین و ئیلام
-
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، ئیلام، بۆکان و پیرانشار
-
دەستبەسەرکردنی سەدان کەس، لەوانە دەیان منداڵ، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا