موسلیم زارعی، چالاکوانی فەرهەنگیی خەڵکی کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (١٧ی مارسی ٢٠٢٦) هێزە ئەمنییەکان ئەم چالاکوانە کوردەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.
تا ئێستە لەسەر تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
موسلیم زارعی برای مەهسا زارعییە کە ئەویش چالاکوانی مەدەنی و فەرهەنگییە و بە هۆی چالاکییەکانیەوە تا ئێستە دوو جار دەستبەسەر کراوە و هەردوو جارەکە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراوە.