ئەمیر سوبحانی، هونەرمەندی کوردی خەڵکی جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی کرماشان.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٥ (١٨ی مەیی ٢٠٢٦) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هونەرمەندە لە شاری جوانڕۆ و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

ئەمیر سوبحانی بەپێی بڕیاری دەستبەسەرکردنی ١٠ ڕۆژە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) کراوە. ئەم هونەرمەندە پێشتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرابوو.