مۆنا مەلەکی، هاووڵاتیی ٢٧ ساڵانی خەڵکی سنە، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ژنانی ئەم شارە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٤ی جولایی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ژنانی ئەم شارە کە بە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت ناسراوە.

مۆنا مەلەکی لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستە لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش بووە.