هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران چوونەتە سەر ماڵەکانی دوو خوشکی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی پەری و ڕۆیا سامانی و دوای پشکنینی ماڵەکە دەستیان گرتووە بەسەر مۆبایل و لەپتابەکانیاندا و پێیشیان ڕاگەیاندوون کە ڕۆژی شەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٥ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) دەبێ سەردانی ئەم دەزگا ئەمنییە بکەن.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو خوشکە و دوای پشکنینی ماڵەکە دەستیان بەسەر کەلوپەلە کەسییەکانیاندا، لەوانە مۆبایل و لەپتابەکانیان، گرتووە.

هەروەها بە پەری و ڕۆیا سامانییان ڕاگەیاندووە کە دەبێ ڕۆژی شەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) سەردانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد بکەن. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری بانگهێشتکردن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتیانە بەردەست نەکەوتووە.