عەلی ڕەسووڵنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) لە دووکانەکەی خۆیدا لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە.