پێنج هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «سەردۆش»ی مەریوان بە ناوەکانی شێرزاد عەبدی، ئازاد نەورۆزی، زانیار قادری، زانیار تەوانا و پوویا کاکەموحەممەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٥ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) دەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بە چەندین ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتایە سەر گوندی «سەردۆش»ی مەریوان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم پێنج هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کرد.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتیانە بەردەست نەکەوتووە.