هادی ڕوبووسە، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکوانە ژینگەپارێزە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

لەو ڕۆژەوە بنەماڵەکەی چەندین جار سەردانی دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانیان کردووە و داوایان کردووە بارودۆخ و چارەنووسی ئاشکرا بکرێت، بەڵام ئەم دامودەزگایانە تا ئێستەیش ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان پێ بدەن.