سەعدوون غەزاڵی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/09/04/p49819
سەعدوون غەزاڵی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەهاباد کراوە و پاشان بۆ جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی زیندان کراوە.
سەعدوون غەزاڵی ڕۆژی ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢١ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە شاری ورمێ. ڕۆژی ١٢ی خەرمانانی هەمان ساڵیش (٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) دوای نزیک بە سێ مانگ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە لە مانگەکانی ڕابردوودا لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سیامی، بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی وڵات» سزای ساڵێک بەندکران و ساڵێکیش بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە مەهاباد هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
- بەردەوامیی دەستبەسەربوون و دۆخی هەڵپەسێردراوی میلاد موروەتی لە زیندانی مەهاباد
-
شەماڵ ڕەسوول مروەت، زیندانیی سیاسیی پێشوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا
-
پەرەسەندنی کەشی ئەمنی لە کوردستاندا؛ بەردەوامیی بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە شارە جیاوازەکاندا
-
دۆسیەسازی بۆ پەری و ڕۆیا سامانی بە تۆمەتی بانگەشەی دژ بە حکومەت
-
دەستبەسەرکردنی عەزیم یادگاری و وەهاب خەدیریپوور لە تاران و مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران
-
دەستبەسەرکردنی عەلی ڕەسووڵنژاد لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە مەهاباد