تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان مەهاباد

دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ و مەهاباد

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/09/17/p50133

لە ڕاستەوە؛ ئەحمەد حاجیپوور، فەخرەدین ئیبراهیمی، سۆران بایزیدی، ڕەزا ڕەشید‌نیا، عەبدولباسیت باپیری و هیوا عەبدوڵڵاهی

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی عەبدولباسیت باپیری، سۆران بایزیدی، ئەحمەد حاجیپوور، ڕەحیم ئەرشەدی، ڕەزا ڕەشید‌نیا، فەخرەدین ئیبراهیمی و هیوا عەبدوڵڵاهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کراون و گوازراونەوە بۆ شوێنی دیار.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ (١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٦) ئەحمەد حاجیپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە.

هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ (١٥ی سێپتامبەری ٢٠٢٦) هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتی و دوای ترساندن و تۆقاندنی ئەندامانی بنەماڵەکانیان، بە لایەنی کەمەوە پێنج هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە

ناسنامەو ئەو هاووڵاتیانە بریتییە لە عەبدولباسیت باپیری، سۆران بایزیدی، ڕەحیم ئەرشەدی، ڕەزا ڕەشید‌نیا و فەخرەدین ئیبراهیمی.

فەخرەدین ئیبراهیمی کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی زیندانیی لەسێدارەدراوی کوردە و لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شنۆوە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.

هیوا عەبدوڵڵاهی، ڕاهێنەری وەرزش و چالاکوانی مەدەنیی کوردی خەڵکی مەهابادیش هەر لەم ڕۆژەدا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە شارەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە.

هەموو ئەم هاووڵاتیانە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان، دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان تا ئێستە ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان پێ بدەن.