دەستبەسەرکردنی حیسام عەبدینیا و ئارەزوو دەشتی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە کامێران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/09/22/p50235
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حیسام عەبدینیا و ئارەزوو دەشتی کە هاوسەرن و خەڵکی کامێرانن، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراون. ئارەزوو دەشتی دوای ڕۆژێک ئازاد کراوە، بەڵان حیسام عەبدینیا تا ئێستەیش هەر دەستبەسەرە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٥ (١٧ی سێپتامبەری ٢٠٢٦) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی حیسام عەبدینیا و ئارەزوو دەشتی لە شاری کامێران و ئەم هاووڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە.
ئەم دوو هاووڵاتییە دواتر ڕەوانەی دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە کامێران کراون. ئارەزوو دوای ڕۆژێک ئازاد کراوە بەڵام حیسام بەپێی بڕیاری دەستبەسەرکردنی کاتی هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەدایە.
دەوترێت ئەم هاووڵاتیانە لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەی شاری کامێراندا بە هۆی بەشداریکردنەوە لە مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیانی کوردستان لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥دا (١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٦) دەستبەسەر کراون، مانگرتنەکە بە بۆنەی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»یەوە بەڕێوە چووبوو.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە کامیاران هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
دەستبەسەرکردنی موحسین ئەسەدی و یاسر حسەینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران
-
سیروان حەبیبی، ئەندامی دەستبەسەرکراوی پژاک، هێشتا هەر بێسەروشوێنە
-
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران
-
بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی چاکوانانی سیاسیی کورد؛ چارەنووسی لانیکەم پێنج کەس هێشتا نادیارە
-
دەستبەسەرکردنی کاوە مونتەزیری، هاووڵاتیی کورد، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە کامێران
-
دەستبەسەرکردنی عەتا قوبادی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە کامێران