ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی ١٢ هاووڵاتیی تۆمەتبار بە «سیخوڕیکردن» لە زیندانی میاندواو
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/09/23/p50286
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە لایەنی کەمەوە ١٢ هاووڵاتیی تۆمەتبار بە «سیخوڕیکردن» دەستبەسەر کراون و بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتی و لە دۆخێکی هەڵپەسێردراودا، لە زیندانی میاندواو ڕاگیراون.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٥ (٢٢ی سێپتامبەری ٢٠٢٦) سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی تیکاب بە ناوەکانی کازم، ڕامین و سامان کە نزیکەی چوار مانگ لەمەوپێش لە پارێزگای تاران بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن» دەستبەسەر کرابوون و دوای ماوەیەک بە بڕیاری گواستنەوەی دادوەرییەوە ڕەوانەی زیندانی میاندواو کرابوون، گەڕێنراونەتەوە بۆ زیندانێکی تاران.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ١٢ هاووڵاتییە لە کاتی ڕاپەڕینەکەی بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە (ژانڤییەی ٢٠٢٦) تا ئێستە لە ڕێکەوتی زەمەنیی جیاوازدا دەستبەسەر کراون. بۆ ژمارەیەک لەم هاووڵاتیانە بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن» سزانامە دەر کراوە و دۆسیەکانیان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕادەستی دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی لە شارە جیاوازەکان، لەوانە مەهاباد و میاندواو، کراوە. بەڵام تا ئێستە دانیشتنی دادگاییکردنیان بەڕێوە نەچووە.
یەکێکی تر لەم کەسانە ناوی عیسایە کە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی تیکابە و پرۆگرامەری کۆمپیتەرە. ئەم هاووڵاتییەیش لە مانگەکانی ڕابردوودا لە تاران دەستبەسەر کراوە و دوای ماوەیەک گوازراوەتەوە بۆ زیندانی میاندواو. دەوترێت لە سزانامەکەدا تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە و دۆسیەکەی نێردراوەتە بەردەم لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر سیامی.
ئەم بەندکراوانە لە بەندە جیاوازەکانی زیندانی میاندواو لە بارودۆخێکی سەختدا و بەبێ دیاریکردنی دۆخی دادوەری و یاسایی ڕاگیراون.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە مەهاباد هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
بەردەوامیی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد؛ سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد، میاندواو و مەریوان دەستبەسەر کران
-
دەستبەسەرکردنی یازدە هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی شنۆ، بۆکان، میاندواو و مەهاباد
-
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز و مەهاباد
-
دەستبەسەرکردنی لانیکەم هەشت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ، ورمێ، مەهاباد و دیواندەرە
-
دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ و مەهاباد
-
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران