دەستبەسەرکردنی ڕۆژان ئیبراهیمی و ئایدا قادری، وەرزشوانانی لاوی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/10/06/p50509
ڕۆژان ئیبراهیمی و ئایدا قادری، وەرزشوانانی ٢٠ ساڵانی خەڵکی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەر لە شارەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ (٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئایدا قادری کە وەرزشوان و ڕاهێنەری مەلەیە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.
هەروەها ڕۆژی ١١ی ڕەزبەریش (٣ی ئۆکتۆبەر) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هەمان شێوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژان ئیبراهیمی و ئەویش دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر تۆمەتەکان و بارودۆخی ئێستا و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە سەقز هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز و مەهاباد
-
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز و بۆکان
-
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە سەقز
-
دەستبەسەرکردنی بەیان ساڵحیان، پزیشک و چالاکوانی بواری ژنان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ
-
دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز
-
دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سەقز، بۆکان و کامێران