تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان کرماشان

دەستبەسەرکردنی نیلووفەر حەقیی بووژانی، هاووڵاتیی کورد، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە کرماشان

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/10/08/p50570

نیلووفەر حەقیی بووژانی، هاووڵاتیی ٢٢ ساڵانی خەڵکی کرماشان، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بە بێ مۆڵەتی یاسایی لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ (٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی نیلووفەر حەقیی بووژانی لە شاری کرماشان و ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە بێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

دەوترێت هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی چەند ستۆرییەکی ناڕەزاییانە لە لاپەڕەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامدا.

نیلووفەر حەقیی بووژانی پێشتریش هەر لەسەر بڵاوکردنەوەی ستۆریی ناڕەزاییانە لە لاپەڕەکەی خۆی لە ئینستاگرامدا لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بانگهێشت کرابوو و چەندین کاتژمێر خرابووە بەر لێپرسینەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە.