تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه کە ڕۆژی دووشه‌ممه‌١٦ی خاكه‌لێوه(٥ی ئاوریل)، كاروانێكی سەربازیی پڕچه‌كوچۆڵی قورسی سپای پاسدارانی سه‌وڵاوا دوای جێگیربوون له ده‌وروبه‌ری گوندی كانی حوسێن به‌گ، ده‌ستیان داوه‌ته تۆپبارانكردنی به‌رزاییه‌كانی كێوی شاهۆ له‌نزیكی گوندەکانی دێوه‌زناو و ده‌ڵه‌مه‌رز.
ئه‌م تۆپبارانه‌كه‌به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوەختی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ڕووی داوه، چەندین كاتژمێر بەردەوام بووه‌و خه‌سارێکی بەرچاوی به‌و ناوچه پارێزراوە گەیاندووە.
له‌ساڵی ١٣٨٧ (٢٠٠٨)ەوە تا ئێستا هێزەکانی سپای پاسداران به‌مه‌به‌ستی ڕووبەڕووبوونەوەی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كورده‌كان کۆمەڵێک پایه‌گای سەربازییان له بهرزاییەکانی کێوەکانی شاهۆ و كۆساڵان دروست کردووە و چەندین ئۆپەراسیۆنی بەربڵاویشیان ئەنجام داوە. هەر ئەمەش بۆتە هۆی کاولبوونی به‌شێكی به‌رینی ئه‌م ناوچهیهكهبە ناوچه‌ی پارێزراوی سروشتی و چاودێریكراو لهقەڵەم دەدرێت.
ناوچه‌کانی پارێزراوی شاهۆ و كۆساڵان به پانتایی ٥٧،٢٣٦ هێكتار، له نێوان سه‌وڵاوا، ڕوانسه‌ر، پاوه، مه‌ریوان و كامێراندایە و هاوسنووره له‌گه‌ڵ كوردستانی ئێراق.
چالاكێکی ژینگه‌پارێز نیگه‌رانیی خۆی لە ئاست سوتاندن و کاولکردنی ئەم ناوچە پارێزراوە لە لایەن سپای پاسدارانەوە ده‌ربڕی و به‌تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی وت: «له‌ساڵانی ڕابردوودا به‌شێكی به‌ربڵاو له‌م ناوچانه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه تۆپباران كراوه و ئاگریان تێدا كه‌وتۆته‌وه‌و هەموو کاتیش هه‌وڵی چالاكانی ژینگه‌پارێز بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرەکان ڕووبەڕووی به‌ربه‌ست و گوشار و هەڕەشەیی ئه‌م هێزانه بۆته‌وه».