دوو بەندکراو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە گواسترانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2020/01/14/p7746
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٤ی بەفرانبار / ٠١.١٤، دوو بەندکراوی تۆمەتبار بە “کوشتنی بەئەنقەست” بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە بەندی ٣-٤ی بەندیخانەی ورمێوە بەڕێکران بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە.
ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە “داریوش دەروێشپور” و “دانش دەروێشپور” ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو بەندکراوە کە بران و خەڵکی ورمێن، نزیکەی چوار ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی دوو هاوڵاتی دیکە دەستبەسەرکران و پاشان سزای سێدارە (قصاص)یان بەسەردا سەپێندرا.
جێگەی ئاماژەیە کە بەرپرسانی بەندیخانەکە بە ئەو دوو بەنکراوەیان گوتووە کە ئەگەر ڕەزامەندنی بنەماڵەی کوژراوەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکەیان وەرنەگرن، بەرەبەیانیی سبەینێ سزاکەیان جێبەجێ دەکرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەسێدارەدران
-
سێ بەندکراو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە گواسترانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ
-
سێ بەندکراوی سزادراو بە سێدارە گەڕێندرانەوە بۆ بەندەکانیان
-
بەندکراوێک لە ورمێ لە کاتی گونجاودا نەنێردرا بۆ نەخۆشخانە و گیانی لە دەستدا
-
ورمێ: دوو بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گواسترانەوە
-
سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ ئیعدام کران