به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك به ناوی فایه‌ق ئه‌حمه‌دی دوای تێپەڕینی ١٣ ساڵ بە سەر زیندانیبوونیدا، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه به‌ڕێوه چوو.
ئه‌م به‌ندكراوه له ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرابوو. ناوبراو ٣٩ساڵ ته‌مه‌نی بوو و ساڵی ١٣٨٦ به تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له هاوڕێكانی خۆی له شه‌ڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا، ده‌ستبه‌سه‌ر و بە بڕیاری دادگا سزای قه‌ساسی بۆ ده‌رچوو.
ڕۆژی ڕابردوویش حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی‌تر به ناوی كه‌یوان ڕه‌زاقولی كه ئەویش سزای قه‌ساسی بۆ ده‌رچووبوو، له‌م زیندانه‌دا به‌ڕێوه چوو.
سنه؛ له سێداره‌دانی به‌ندكراوێك دوای ١٣ ساڵ زیندانیبوون
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداران‌دا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە