بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ خزر قەویدڵ، زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی لە بەندی ٦ (بەندی ١٥ی پێشوو)ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
ناوبراو نزیکەی ٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرا و حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ئەم بەندکراوە لە ناوەڕاستی خاکەلێوەی ئەمساڵ و دوابەدوای کەوتنەوەی شەپۆلێکی بەربڵاوی ناڕەزایەتیی زیندانییان لە زیندانەکانی ئێراندا، لەگەڵ چەند بەندکراوی دیکەدا بۆ ماوەی مانگێک گوازرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا و ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.
شیمانەی ئەوە دەکرێت ژمارەی ئەو زیندانییانەی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان دەگوێزرێنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، ڕوو لە زیادبوون بکات.
ورمێ؛ گواستنەوەی لانیکەم یەک زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوە