گواستنەوەی ژنێکی به‌ندكراو بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبه‌جێكردنی حوكمی لەسێدارەدان
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2020/10/17/p9247
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ژنێكی به‌ندكراوی زیندانی سنە کە تۆمه‌تبارە به كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، بە مەبەستی جێبه‌جێكردنی حوكمی لەسێداره‌دان ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوە.
زه‌ینه‌ب خودامورادی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵان و خه‌ڵكی شاری قوروه‌ی پارێزگای كوردستان، زیاتر لە پێنج ساڵە له زیندانه و سزای قه‌ساسی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ناوبراو كه پێشتر به هۆی نه‌خۆشیی ده‌روونییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشخانه خەوێندرابوو، تاوانباره به كوشتنی مندالێکی خۆی و مندالێکی هاوژینی پێشوی هاوسەرکەی .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سنه سه‌باره‌ت به دوایین بارودۆخی زه‌ینه‌ب خودامورادی به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «زه‌ینه‌ب هه‌فته‌یه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی و سهرلهبهیانغی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سزای مثسیدارهدانی به‌ڕێوه ئه‌چێت».
ئه‌م سه‌رچاوه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به نهخۆشینەکەی خودامورادی وتی: «ناوبراو ساڵانیێكی زۆرە تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی بووه و به‌ر له ڕووداوی كوشتنەکەش له نه‌خۆشخانه خەوێندرابوو، به‌ڵام به ڕه‌زامه‌ندیی هاوسه‌ره‌كه‌ی هاتبووه ده‌ره‌وه».
بابەتی پەیوەندیدار
-
حوکمی لەسێدارەدانی ژنێکی زیندانی جێبەجێ کرا
-
سزای ئێعدامی زیندانییه‌ك جێبه‌جێ كرا
-
سزای ئێعدامی به‌ندكراوێك جێبه‌جێ كرا
-
له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی تۆمه‌تبار به«كوشتنی ئەنقه‌ست»
-
داواكاریی پارێزه‌رەکەی حیده‌ر قوربانی بۆ دادگاییكردنەوەی دووباره‌ی له دیوانی باڵای ئێران‌دا ڕه‌ت كرایه‌وه
-
سزای لەسێدارەدانی هۆشمه‌ند عه‌لیپوور له دیوانی باڵای ئێران‌دا رەت کرایەوە