به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، سزای ئێعدامی زیندانییه‌ك به ناوی مسته‌فا سه‌یفی له زیندانی ناوه‌ندی سنه جێبه‌جێ كرا. ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار بۆ جێبه‌جێ كرانی سزاكه‌ی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترابوویه‌وه.
به پێی دادنامه‌یه‌ك كه كۆپییه‌كی کەوتۆته دەست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، مسته‌فا سه‌یفی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵان و خه‌ڵكی گوندی «ویژەنان»ی شاری سه‌وڵاوایه كه له ڕێكه‌وتی ٣ی گوڵانی ١٣٩٣دا هاووڵاتییه‌كی به ناوی كۆسار سه‌یفی به گولله كوشتووه. ناوبراو دوای ساڵێك ژیانی شاراوه له شاره‌كانی تاران و ورمێ‌دا سه‌رئه‌نجام خۆی ڕادەستی هێزه‌كانی ئینتزامی کردبوو.
مسته‌فا سه‌یفی له ڕێكه‌وتی ٣٠ی به‌فرانباری ١٣٩٧ به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ریی پارێزگای كوردستانه‌وه سزای ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پابوو.