تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١٩ی خاكه‌لێوه‌ (٩ی ئاوریل)، به‌ندكراوێك به‌ ناوی یوسێف ڕه‌شوشتیان به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام له‌ به‌ندی ١٥ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێوه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی.

ئه‌م به‌ندكراوه‌ كه‌ خه‌ڵكی ورمێیه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی ماده‌ سڕكه‌ره‌كان سزای ئێعدامی به‌ سه‌ردا سه‌پا بوو.

پێشتر له‌ ڕێكه‌وتی ١٥ی خاكه‌لێوه‌(٤ی ئاوریل)،  سێ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی سادق مه‌حی، ئه‌حه‌د نێعمه‌توه‌ند و محه‌ممه‌د مه‌حموودی له‌م زیندانه‌دا ئێعدام كران.