حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی لە ورمێ جێبەجێ کرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2021/07/03/p23136
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەمەوبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی پووشپەڕ حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی ناسر ئازموودە و شەهریار ئەمیری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە حوکمی ئێعدام‌یان بۆ دەرکرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.
ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.
شەهریار ئەمیری خەڵکی شنۆ و ناسر ئازموودەیش خەڵکی گوندی «قوڵنجی»ی ورمێ بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
لە ورمێ سێ بەندکراو لە سێدارە دران
-
له ورمێ دوو به‌ندكراو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام گواسترانه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی
-
حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو جێبه‌جێكرا
-
لە ورمێ دوو زیندانی لە سێدارە دران
-
له ورمێ سێ به‌ندكراو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام گواسترانه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی
-
سێ بەندکراوی سزادراو بە سێدارە گەڕێندرانەوە بۆ بەندەکانیان