تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیویه‌تی سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه سزای ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی فه‌رشاد فەرزی كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، به ئێعدام (قه‌ساسی نه‌فس) سزا درابوو، له زیندانی ناوه‌ندی ئیلام جێبه‌جێ كرا.
فه‌رشاد فه‌رزی، ٣٠ ساڵان و خه‌ڵكی مه‌له‌كشای ئیلام بوو كه نزیكه‌ی هه‌شت مانگ پێش به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
ئه‌م به‌ندكراوه ڕۆژی ڕابردوو بۆ جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرابوو.