لە ئیلام سێ زیندانیی تۆمەتبار بە «کوشتنی بەئەنقەست» لە سێدارە دران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2022/06/09/p12180
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١٨ی جۆزەردان (٨ی ژوەن) سێ زیندانی بە ناوەکانی ستار ئەرغەندە، خەسرەو تارک و کەمال بەیانیڕاد لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لە سێدارە دراون.
ستار ئەرغەندە، ٤٥ ساڵان، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری مەلەکشاهیی پارێزگای ئیلام، نزیکەی ١٨ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرا و دوای ململانێیەکی یاسایی زۆر و نەبوونی بەڵگەی پێویست، دوو ساڵ لەمەوبەر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ناوبراو دوای چەند مانگ سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە و حوکمی قەساسی نەفس (ئێعدام)ی بۆ دەرچوو. حوکمی ئەم زیندانییە دوای ١٨ ساڵ جێبەجێ کرا.
خەسرەو تارک، خەڵکی شاری مەلەکشاهی و کەمال بەیانیڕاد خەڵکی شاری ئیلامیش لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوون و حوکمی قەساسی نەفس (ئێعدام)یان بۆ دەرچووبوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دوو زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام لە ئیلام گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی
-
لە ئیلام چوار بەندکراو لە سێدارە دران
-
بەندکراوێک لە ئیلام لەسێدارەدرا
-
لە ئەسفەراین بەندکراوێک لە بەرچاوی خەڵکدا لە سێدارە درا / لە کەرەج لانیکەم چوار بەندکراو لە سێدارە دران
-
لە کرماشان سێ بەندکراو لە سێدارە دران
-
گواستنەوەی چوار بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئیلام بە مەبەستی لەسێدارەدان