بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٩ی ڕەشەمە (١٠ی مارس) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم چوار بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ٣ کەس لەم بەندکراوانە ئاوا ڕاگەیەنراوە: سەردار جەلالیفەر خەڵکی نەغەدە، ساڵح قاسمی خەڵکی گوندی «زیندەشت»ی سەڵماس و مەنسوور عەبدیزادە گوندی «هەفتوان»ی سەڵماس.

ئەم ٤ بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەمە (٧ی مارس) بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.