لە هەمەدان لانیکەم زیندانییەک لە سێدارە درا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/08/09/p14623
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم زیندانییەک بە ناوی ئەحەد هاشمی، خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە.
ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.
ئەحەد هاشمی نزیکەی ٧ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی هەمەدانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەزەری سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
لە هەمەدان دوو زیندانی لە سێدارە دران
-
سەجاد بەندەگی، بەندکراوی خەڵکی هەرسین، لە کەرەج لە سێدارە درا
-
لە کەرەج دوو بەندکراو لە سێدارە دران
-
لە کەرەج سێ بەندکراو لە سێدارە دران
-
دەستبەسەرکردنی چالاکی پیشەیی جیهانگیر ڕوستەمی و بەردەوامیی دەستبەسەربوونی کوڕ و برازاکەی، ئێحسان و ڕامین ڕوستەمی
-
کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیس لە تاران