لە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/01/16/p31959
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی هەمەدان کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) لە سێدارە دراوە.
ئەکرەم کەریمپوور، ٤٠ ساڵان، باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی شاری سەقز، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە هەمەدان هەموو بابەتەکانی «لهسێدارهدانهکان»
-
لە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
-
ئەشکان یاری، بەندکراوی خەڵکی کرماشان، لە هەمەدان لە سێدارە درا
-
ئەمیرحسەین ڕوستەمیی پاتاقی، بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ، لە هەمەدان لە سێدارە درا
-
لە هەمەدان و کەرەج دوو بەندکراو لە سێدارە دران
-
لە هەمەدان عەلیڕەزا مەلەکینیا لە سێدارە درا
-
لە هەمەدان لانیکەم زیندانییەک لە سێدارە درا