لە کرمان زیندانییەک لە سێدارە درا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/04/22/p33719
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی میاندواو بە ناوی جەمال مەردانی کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوە (١٩ی ئاوریل) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) لە سێدارە دراوە.
جەمال مەردانی، ٥٤ ساڵان، باوکی ٤ منداڵ و خەڵکی گوندی «گۆگجەلوو»ی شاری میاندواو بوو و نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە میاندواو هەموو بابەتەکانی «لهسێدارهدانهکان»
-
لە یەزد و میاندواو سێ بەندکراو لە سێدارە دران
-
یادگار ڕەحیمنژاد، بەندکراوی خەڵکی بانە، لە کرمان لە سێدارە درا
-
لەسێدارەدانی سێ بەندکراو لە کەرەج، سنە و کرمان
-
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
-
یەعقووب کەریمپوور، بەندکراوی یارسانی خەڵکی میاندواو، بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا
-
نادیاربوونی چارەنووسی شەهرام ڕەنجبەر، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد لە میاندواو