ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گوڵان (١٤ی مەی) سێ بەندکراو بە ناوەکانی سیرووس حەیات‌بینی، محەممەدکەریم فازڵی و محەممەدڕەزا ڕەحیمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کران.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ بەندکراوەی خەڵکی شارەکانی کووهدەشت و نوورئاوای پارێزگای لوڕستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.

دەوترێت بنەماڵەی ئەم سێ بەندکراوە بۆ زیندانی قزلحەسار بانگهێشت کراون تاکوو بۆ دوایین جار دیداریان لەگەڵ بکەن.