سزای لەسێدارەدانی ناسر محەممەدی (هەنگروانی)، بەندکراوی خەڵکی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە سێدارە دراوە.

ناسر محەممەدی، خەڵکی گوندی «نیچەڵان»ی ورمێ، چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.