تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

له‌سێداره‌دانه‌کان سلێمانی

ئەمیر سلێمانی لە ورمێ لە سێدارە درا

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/10/18/p37544

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی ناسر محەممەدی لە زیندانی ورمێدا، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی ئەمیر سلێمانی هەر لەم زیندانەدا جێبەجێ کراوە.

ئەمیر سلێمانی، ٣٠ ساڵان و خەڵکی ورمێ، نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەر (١٤ی ئۆکتۆبەر) لەگەڵ ناسر محەممەدیدا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٤ی ڕەزبەر (١٥ی ئۆکتۆبەر) هەردووکیان لە سێدارە دران.