ڕامین کازم عەلیلوو، بەندکراوی خەڵکی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) ئەم بەندکراوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە لە بەندی ٢ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەم زیندانە کراوە.

ڕامین کازم عەلیلوو، ٣٢ ساڵان و خەڵکی ورمێ، لە کۆتایی ساڵی ١٣٩٨دا (سەرەتای ٢٠٢٠) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو.