سزای لەسێدارەدانی موحسین مورادی، جەعفەر ڕەستگار و حەمزە تورکاشوەند، سێ بەندکراوی خەڵکی نوورئابادی لوڕستان، هەرسین و کەنگاوەری کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١١ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٣ی نۆڤامبەر) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دران.

موحسین مورادی (ڕاستگۆزادە)، خەڵکی نوورئابادی لوڕستان، جەعفەر ڕەستگار، خەڵکی هەرسین و حەمزە تورکاشوەند، خەڵکی کەنگاوەر، لە ساڵانی ڕابردوو و لە سێ دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.