سزای لەسێدارەدانی ئومید شێخکانلووی میلان، بەندکراوی خەڵکی سەڵماس کە پێشتر بە تۆمەتی «دەستدرێژیکردن بە زۆر» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٢ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) هەر لەو زیندانەدا لە سێدارە درا.

ئومید شێخکانلووی میلان، خەڵکی شاری سەڵماس، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «دەستدرێژیکردن بە زۆر» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو.