سزای لەسێدارەدانی ئەمیرحسەین ڕوستەمیی پاتاقی، بەندکراوی لاوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ٢٣ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «پاتاق»ی سەرپێڵ زەهاو، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو.

ئەم بەندکراوە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢١ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان لە سێدارە درا.