زیاتر لە ٢٠٠ پارێزەری یاسایی لە دووتوێی بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران، سەپاندنی سزای لەسێدارەدانیان بەسەر پەخشان عەزیزی، وریشه مورادی و شەریفە محەممەدیدا شەرمەزار کردووە و داوای ڕاگرتنی دەسبەجێی ئەو بڕیارانەیان کردووە.

پارێزەرە یاساییەکان لە نامەکەی خۆیاندا وێڕای پێداگرتن لەسەر مافی ژیان وەکوو بنەماییترین مافی هەر مرۆڤێک، ڕایانگەیاندووە کە جێبەجێکردنی ئەم جۆرە سزایانە نەک تەنها لەگەڵ بنەما ئیسلامی و ئینسانییەکان و پرەنسیبەکانی مافی مرۆڤدا دژایەتیی هەیە، بەڵکوو دژ بە بەرپرسایەتییە نێودەوڵەتییەکانی ئێرانیشە.

واژۆکارانی بەیاننامەکە هاوکات هۆشدارییشیان داوە کە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، وریشه مورادی و شەریفە محەممەدی دەبێتە هۆی قووڵتربوونەوەی هەستی نەمانی ئاسایش و بێمتمانەبوون بە سیستەمی دادپەروەریی کەیفەری و ئەمەش دەشێت کاریگەرییەکی قەرەبوونەکراوە لەسەر هاوپشتیی نیشتمانی و هەستکردن بە هەڵاواردن لە ناو هاووڵاتیانی کورددا دروست بکات.

 

کۆی دەقی بەیاننامەکە

بە ناوی خودا، دادپەروەری و کەرامەتی مرۆڤ

سەرۆکی بەڕێزی دەزگای دادوەری، ئایەتوڵڵا موحسینیی ئێژەیی

ئێمە وەک کۆمەڵێک لە پارێزەرانی یاسایی ئێران، نەک تەنها وەک پارێزەری یاسایی بەڵکوو وەک کۆمەڵەمرۆڤێک کە سوێندمان خواردووە پارێزەری ڕاستی، دادپەروەری و کەرامەتی مرۆیی بین، بە نیگەرانییەکی قووڵ و هەستکردن بە بەرپرسایەتیی مرۆیی و پیشەییەوە، داوای دادخوازیمان هێناوەتە بەردەم بەڕێزتان. جێبەجێکردنی ئەم جۆرە سزایانە نەک تەنها لەگەڵ بنەما ئیسلامی و ئینسانییەکان و پرەنسیبەکانی مافی مرۆڤدا دژایەتیی هەیە، بەڵکوو دژ بە بەرپرسایەتییە نێودەوڵەتییەکانی ئێرانیشە لە بواری مافی ژیان و لێکۆڵینەوەی یاسایی دادپەروەرانەدا.

١. مافی ژیان مافێکی بنەمایی ئینسانی-ئیسلامییە و بۆ ئەوە نابێ چاوپۆشیی لێ بکرێت:

بەپێی مادەی ٣ی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و ماەی ٦ی پەیماننامەی نێودەوڵەتیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان، مافی ژیان بنەماییترین مافی هەر مرۆڤێکە و بە هیچ شێوەیەک و لە هیچ دۆخێکدا نابێ پێشێل بکرێت. ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە سزای لەسێدارەدان، بەتایبەت لەو دۆسیانەدا کە هەڵگری ناڕوونین و گومانی یاساییان ڕووبەڕوو کراوەتەوە، ناتوانێت جێبەجێکردنی دادپەروەری گەرەنتی بکات، بەڵکوو پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە.

٢. زەروورەتی ڕەچاوکردنی لێکۆڵینەوەی دادپەروەرانە و شەفافییەت لە پرۆسەی دادوەریدا:

لێکۆڵینەوەی دادپەروەرانە یەکێکە لە بنەما چەسپێنراوە یاساییەکان کە لە یاسا ناوخۆییەکانی ئێراندا، لەوانە لە مادەکانی ٣٤ تا ٣٧ی دەستووردا، جەختی لەسەر کراوە. لە دۆسیەکانی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەممەدیدا باس لە ناڕوونی و کەموکورتیی جیدی لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە، وەرگرتنی پارێزەر، تاوتوێکردنی بەڵگەنامەکان و ڕەچاوکردنی بێلایەنی لە دادوەریدا دەکرێت. هەر بۆیە هەرجۆرە پەلەکردنێک لە جێبەجێکردنی سزاکانیاندا دژ بە مافی بەرگری و پێشێلکردنی دادپەروەرییە.

٣. لێکەوتە کۆمەڵایەتی و ئەخلاقییەکانی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان:

جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەممەدی، بەدەر لە ڕەهەندە یاساییەکان، لێکەوتەی قووڵی بۆ کۆمەڵگا بەدواوە دەبێت. ئەم بابەتە نەک تەنها دەبێتە هۆی قووڵتربوونەوەی هەستی نەمانی ئاسایش و بێمتمانەبوون بە سیستەمی دادپەروەریی کەیفەری، بەڵکوو دەشێت کاریگەرییەکی قەرەبوونەکراوە لەسەر هاوپشتیی نیشتمانی و هەستکردن بە هەڵاواردن لە ناو هاووڵاتیانی کورددا بەجێ بهێڵێت.

٤. داوای ڕاگرتنی دەسبەجێی سزای لەسێدارەدان و پیاچوونەوە بە دۆسیەکاندا:

ئەمێستاکە پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەممەدی کەوتوونەتە بەردەم مەرگێکەوە کە نەک بڕیارێکی نادادپەروەرانەیە، بەڵکوو بڕیارێکی بەپەلە و بەرئەنجامی پرۆسەیەکی لێڵوپێڵ و ناڕوونە، ئەگەر ئاوا مەرگێک جێبەجێ بکرێت نەک تەنها گیانی مرۆڤێک دەستێنێت بەڵکوو ویژدانی کۆمەڵگەیەکیش بریندار دەکات. ئێمە وەک پارێزەرانی یاسایی ئەم وڵاتە داوای ڕاگرتنی خێرای سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و لێکۆڵینەوەی دووبارە بۆ دۆسیەکەی لە پرۆسەیەکی دادوەریی دادپەروەرانە و شەفافدا دەکەین و شێلگیرانە داوای ڕەچاوکردنی مافە یاساییەکانی خاتوو وریشە مورادی لە ڕەوتی تێهەڵچوونەوە و تانەدان لە بڕیاری لەسێدارەدانی دادگای یەکەمدا دەکەین و ئەو چاوەڕوانییەمان لە دەزگای دادوەری هەیە کە بە گەڕانەوە بۆ بنەماکانی دادپەروەری، ڕێسا یاسایی و مرۆییەکان و لێکۆڵینەوەی دادپەروەرانە لە بەرچاو بگرێت و خۆی لە جێبەجێکردنی سزایەک ببوێرێت کە دەشێت لێکەوتەی قەرەبوونەکراوەی بەدواوە بێت.

هاواری دایکان، فرمێسکی خوشکان و چاوانی نیگەرانی خەڵکانێک کە هێشتا هیوایان بە دادپەروەری ماوە، داوا لە جەنابتان دەکەن دەسبەجێ دەستوور بدەن بۆ ڕاگرتنی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی خاتوو پەخشان عەزیزی و دۆسیەی هەرسێ خاتوونی سزادراو بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە بنێردرێنەوە بۆ بەردەم دادگایەکی یاسایی. بێگومان دادپەروەری تەنها لەژێر سێبەری ڕەچاوکردنی ماف و ئینسافدا دەستەبەر دەکرێت نەک لە ڕێگای جێبەجێکردنی بەپەلەی سزای لەسێدارەدانەوە.

١. عەبدوڵڵا جیهان‌بین/ ٢. مەسعوود شەمسنژاد/ ۳. ڕەمەزان حاجی مەشهەدی/ ۴. عوسمان موزەییەن/ ۵. سروه جیهانی/ ۶. پەریسا خادمی/ ۷. ⁠جەمیل ئەکبەری/ ۸. محەممەد ئابانگاه/ ۹. ⁠بێهنام دەستگیر/ ۱۰. ⁠شەهابەدین سابیر/ ۱۱- ⁠ئەمین کەریمی/ ۱۲- ⁠سارا دی بێمێهر/ ۱۳- عەلی ڕەحمانی/ ۱۴- ⁠ژیلا قارەمانی/ ۱۵- ⁠سەنجەر فەخری/ ۱۶- ⁠نگار گیتوی/ ۱۷- ⁠فەرزانه ڕەحمی/ ۱۸- ⁠کەیوان فەخری/ ۱۹- ⁠سوهەیلا دادڕەس/ ۲۰- ⁠ناسر تاڵانه/ ۲۱- محەممەد ڕەحمانی/ ۲۲- ⁠سەید موستەفا ڕەزەوی/ ۲۳- ⁠فەرهاد مەفاخیری/ ۲۴- ⁠لەیلا حەبیبی/ ۲۵- ⁠لەیلا شەفاعی/ ۲۶- ⁠سروه سەلیمی ئەقدەم/ ۲۷- ⁠حەسەن ئاقاخانی/ ۲۸- ⁠ئازاد ئەشراقی/ ۲۹- مەسعوود ئەحمەدیان/ ۳۰- ⁠نازەنین سالاری/ ۳۱- ⁠شۆڕش مەزهەری/ ۳۲- ⁠نەرگس سەیدال تەدوویی/ ۳۳- ⁠فارووق حاجی/۳۴- ⁠زەهرا زوالفەقاری ۳۵- ⁠بابەک شایانی/ ۳۶- بێهروز ئەمیری/ ۳۷- ⁠ڕاشین کازمی نیا/ ۳۸- ⁠موستەفا ئەحمەدیان/ ۳۹- هێنگامه قوبادی/ ۴۰- ⁠کیاناز ڕیاحی/ ۴۱- ⁠ئەمین عادڵ/ ۴۲- ⁠لوهراسب کووهستانی/ ۴۳- ⁠حەسەن شەعبانی نژاد/ ۴۴- کامیل خەلیلی/ ۴۵- ⁠بێهنام نزادی/ ۴۶- ⁠ڕامین زاکری/ ۴۷- ⁠مەهدیس مەحموودی/ ۴۸- ⁠جەواد پارسا/ ۴۹- ⁠تەرانه خوداپەرەست چەکووسەری/ ۵۰- ⁠وەحید ئیبراهیمی/ ۵۱- ⁠هووشونگ پووربابایی/ ۵۲- ⁠مێهریانا مەیدان ڕەوان/ ۵۳- ⁠حسەین عەسگەری ڕاد/ ۵۴- ⁠ئێقباڵ مێهدیزاده/ ۵۵- ⁠فەرمەن جەعفەری/ ۵۶- ⁠ناهید جەعفەری/ ۵۷- ⁠ناسر دادخاه/ ۵۸- ⁠سوونیا محەممەدی/ ۵۹- ⁠بێهزاد بەقایی/ ۶۰- فەرهاد مەجیدئابادی/ ۶۱- ⁠شەهین مووسەوی/ ۶۲- عەزیز ئیبراهیمی/ ۶۳- ⁠مەرجان خەسرەویی دەهەقی/ ۶۴- ⁠مورتەزا کەریمی/ ۶۵- ⁠نگین پایدار/ ۶۶- ⁠مەریەم کارگەر کەرەمی/ ۶۷- موحەڕەم گورگانیی حاجی عەلیلوو/ ۶۸- جەواد قاسمی/ ۶۹- ⁠بەختیار دونیادیده/ ۷۰- ⁠فەرهاد عەباسپوور/ ۷۱- ⁠موستەفا عەزیزی/ ۷۲- ڕەزا جەنگجوو/ ۷۳- ⁠شکۆ محەممەدپوور/ ۷۴- ⁠مەریەم نوورایی/ ۷۵- ⁠ئومید فەتحی/ ۷۶- ⁠تەیبه سەنجابی/ ۷۷- ⁠سەیدموراد مووسەوی/ ۷۸- ⁠ئیبراهیم هاشمی/ ۷۹- ⁠ڕەزا مودیریان/ ۸۰- فەرهاد سەلیمی/ ۸۱- ⁠محەممەدفواد موتەوەسل/ ۸۲- ⁠موسلیح قوربانی/ ۸۳- ⁠وەحیده غوڵامعەلی/ ۸۴- ⁠یووسف ئەخلاقی/ ۸۵- ئیسفەندیار ئابنووس/ ۸۶- موژگان حسەینی/ ۸۷- ⁠فاتمه ئیبراهیمی/ ۸۸- ⁠موجتەبا داداشی/ ۸۹- ⁠سومەییه ئەمن خانی/ ۹۰- مووسا سوبحانی/ ۹۱- ⁠سەحەر ئەفشاری/ ۹۲- ⁠محەممەدڕەسوول خەزاعی/ ۹۳- ⁠پاکزاد مەحموودی/ ۹۴- ⁠مەجید عەلیخانی/ ۹۵- ⁠مەهسا سەرابی/ ۹۶- ⁠جەلال ئیسماعیلی/ ۹۷- ⁠ محەممەد ڕەجەبی/ ۹۸- ⁠سەمیرا کازمی/ ۹۹- ⁠بەسیر محەممەدنیا/ ۱۰۰- حسەین مورادقولی/ ۱۰۱- شەهین محەممەدی / ۱۰۲- حەسەن ڕەنجبەر/ ۱۰۳- محەممەدڕەزا وەکیل/ ۱۰۴- عەلی محەممەد ڕەجەبی/ ۱۰۵- سیروان هووشمەندی/ ۱۰۶- پەیمان حاج مەحموود عەتار/ ۱۰۷- محەممەد شیوایی کەجووری/ ۱۰۸- سەیدمحەممەدهادی فەرخونده/ ۱۰۹- حەمیدڕەزا حیشمەتی/ ۱۱۰- نووشین ئیسماعیلی/ ۱۱۱- عەبدولسەمەد خوڕەمشاهی/۱۱۲- محەممەدساڵح نوقرەکار/ ۱۱۳- ئەبوالفەزل غوڵامی/ ۱۱۴- ئیسفەندیار ئەختەرسەمەر/ ۱۱۵- سارا عەلی محەممەدی / ۱۱۶- ئەحمەد نامداری/ ۱۱۷- سیامەک ڕەمەزانیی لیما/ ۱۱۸- ئیلهام فەتحی کەشکەمیر/ ۱۱۹- محەممەد عەباسی/ ۱۲۰- ئیرەج کازمی/ ۱۲۱- جەمشید عەزیزی/ ۱۲۲- سوهەیلا ڕەجەبپوور/ ۱۲۳- مەهدۆخت دامغانپوور/ ۱۲۴- سەعید محەممەدی / ۱۲۵- مانووش مەنووچێهری/ ۱۲۶- عەلیڕەزا محەممەدی / ۱۲۷- حسەین ساعەتچیی یەزدی/ ۱۲۸- مەسعوود حاجیانی/ ۱۲۹- ئەبووتوراب سادقی/ ۱۳۰- حسەین حەیدەری/ ۱۳۱- سەدروڵڵا زەحمەتکێش/ ۱۳۲- حسەین مەمشەلی/ ۱۳۳- سەید عەلی ئەکبەر حسەینی/ ۱۳۴- بێهرووز کیا/ ۱۳۵- مەجید نازمی/ ۱۳۶- شوهره ئیسفەندیارپوور/ ۱۳۷- محەممەدجەواد زارعی/ ۱۳۸- موسعەد سەلیتی/ ۱۳۹- سوهراب ڕوستەمی/ ۱۴۰- حەمزه زاکری مێهر/ ۱۴۱- نەجمه شاەئابادی/ ۱۴۲- سیرووس ئێختیاری/ ۱۴۳- مەسعوود زەنگەنه/ ۱۴۴- هادی ئەسەدیان/ ۱۴۵- نەسیم محەممەدی/ ۱۴۶- وەحید خەسرەوی/ ۱۴۷- جەلال مونتەزێریانی/۱۴۸- غوڵامحسەین ڕەییسی/ ۱۴۹- سدیقه حوججەتپەناه/ ۱۵۰- ئەسەدوڵڵا ئەسەدی/ ۱۵۱- یەحیا بەرین/ ۱۵۲- محەممەد دەوڵەتخاه/ ۱۵۳- حەمید موحیبی/ ۱۵۴- موستەفا نامداریان/ ۱۵۵- بیژەن ڕوستەمی/ ۱۵۶- سەعید تەیمووری/ ۱۵۷- ئیمان شوکری/ ۱۵۸- سەیدحسەین موحسینی/ ۱۵۹- حسەین خەبیر/ ۱۶۰- مەهناز حەسەنپوور/ ۱۶۱- فەرزاد کاکایی/ ۱۶۲- ئارش ڕەجەبیی کرماشانی/ ۱۶۳- محەممەد کەریمی/ ۱۶۴- سونیتا خەزایی/ ۱۶۵- مەزضیه تەولیت/ ۱۶۶- سرووش حەیدەری/ ۱۶۷- شەهرزاد شەهبازی/ ۱۶۸- عەنایەت دەهاقین/ ۱۶۹- مەسعوود گوودەرزی/ ۱۷۰- نازەنین نوورپوور/ ۱۷۱- سەعید ڕەسوول ئەبربەکووه/ ۱۷۲- نەفیسه ئیسلامی/ ۱۷۳- ساروڵڵا ڕۆحی/ ۱۷۴- میترا کەریمی/ ۱۷۵- ڕەیحانه عەرەب/ ۱۷۶- حسەین ڕەشیدیی مەهتاج/۱۷۷- سومەییه دەرگاهی/ ۱۷۸- مێهدی عەبدوڵڵاهی/ ۱۷۹- سدیقه ئەسەدی/ ۱۸۰- موستەفا تورک هەمەدانی/ ۱۸۱- فەرەیدوون کەلانتەری/ ۱۸۲- ئەمیر ئەحمەدی/ ۱۸۳- حیشمەتوڵڵا ماسپی/ ۱۸۴- عەلیڕەزا بەیگیی بارانی/ ۱۸۵- محەممەد کەمانی/ ۱۸۶- پەریسا قاسمی/ ۱۸۷- ڕەزا بەکایی/ ۱۸۸- ئیلهام محەممەدخانی/ ۱۸۹- مەهین قەزەلی/ ۱۹۰- ئەعزەم ئوشانی/ ۱۹۱- ئازاده زوموڕودیانفەر/ ۱۹۲- عەلیڕەزا شوجاع/ ۱۹۳- ڕەوف ئەحمەدی/ ۱۹۴- بابەک زارع لەواسانی/ ۱۹۵- مەلیحه جرجانی/ ۱۹۶- ئەسغەر عینایەت/ ۱۹۷- هووشەنگ هەمەدانی/ ۱۹۸- سەمانه مەزارعی/ ۱۹۹- ئەمین قەسیمی/ ۲۰۰- مەحموود ڕەحمانیی ئیسفەهانی/ ۲۰۱- خەدیجه نەقەوی/ ۲۰۲- نیلووفەر دروود/ ۲۰۳- نەجما ڕەحمانی/ ۲۰۴- شەهریار حەیدەری/ ۲۰۵- سەنەم سەباغی/ ۲۰۶- نیما کاکاوەند/ ۲۰۷- مەحبووبه زەمانی/ ۲۰۸- ڕەیحانه تەکلوو/ ۲۰۹- ڕزوان عەباسەی فەرەجزاده/ ۲۱۰- یەعقووب کەدخودایی/ ۲۱۱- ئیسلام عەباسیان/ ۲۱۲- پیدرام ئەنساری/ ۲۱۳-حامید سوهرابی/ ۲۱۴-مەهسان ئیسماعیلی/  ۲۱۵- ئیبراهیم عەزیزی/ ۲۱۶- ماراڵ فیرووزبەخت/ ۲۱۷- مەعسوومه سادات مووسەوی/ ۲۱۸- ئازاد بیژەنی/ ۲۱۹- حیشمەت ڕەحمانی/ ۲۲۰- مەحبەوبه تەڵاییپوور/ ۲۲۱- ئەحەد فرووزشنیا/  ۲۲۲- سەعید عادڵی/ ۲۲۳- ئەڵڵایار پیرهیممەت/ ۲۲۴- مەریەم نووری/ ۲۲۵- بەهمەن خەسرەوی/ ۲۲۶- نیکزاد ئەختەری/ ۲۲۷- ڕووناک خالیدیان/ ۲۲۸-شکۆفه عەیوەززاده