سزای لەسێدارەدانی شاهین مەهدەوی‌کیا، بەندکراوی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر بە تۆمەتی «دەستدرێژیکردن بە زۆر» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی مەهاباد جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١٨ی فێبرییەی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی مەهاباد کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە.

شاهین مەهدەوی‌کیا (جەلالی)، ٢٩ ساڵان و خەڵکی مەهاباد، نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «دەستدرێژیکردن بە زۆر» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.