سزای لەسێدارەدانی نەعیم عەبدی، هاووڵاتیی تورکی خەڵکی شاری قوروە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ئەم شارەدا جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ٢٢ ساڵەیە لە ساڵی ١٣٩١دا (٢٠١٢) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو.

نەعیم عەبدی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٢٣ی فێبرییەی ٢٠٢٥) لە زیندانی قوروە لە سێدارە درا.